زانکۆی گەرمیان
هەواڵەکان

دەزگای ئایدیا ژمارەیەک کتێب بەدیاری دەبەخشێتە کتێبخانەی زانکۆمان

2024-08-29

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان، دەزگای ئایدیا زیاتر لە (٤٠٠) کتێب و نامیلکەی جۆراوجۆری پێشکەش بە کتێبخانەی زانکۆمان کرد.

بەخشینی ئەو کتێبانە لەلایەن دەزگای ئایدیاوە، لەسەر داوا و ڕاسپاردەی (پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ) سەرۆکی زانکۆ بوو، کە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر دەسبەکاربوونیدا، بە نوسراوێک داوای لە دەزگای ناوبراوکرد هاوکاربن لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بە سەرچاوە زانستییە جۆراوجۆرەکان، کە ڕۆڵی دەبێت لە ئاسانی دەسڕاگەیشتنی خوێندکاران بە سەرچاوەی زیاتر.

‎ بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆمانەوە سوپاس و دەستخۆشیمان هەیە بۆ دەزگای ئایدیا، هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

زانکۆ لە ڕانکەکاندا

logo
زانکۆی گەرمیان-کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت
لینکی سۆشیال میدیا
پەیوەندیمان پێوە بکەن

info@garmian.edu.krd

بەستەری خێرا
All rights reserved to Garmian University - 2024